
عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە "فێڵ"ـێکی دیکەی ئەمریکا ناوزەند دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوی ئێران ناردنی نامەیەکی ترەمپی بۆ خامنەیی لە ڕێگەی دەوڵەتێکی عەرەبیەوە ڕاگەیاند. پێشتریش دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بە هەوڵدانی بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئێران کرد. عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، نامەکەی ترەمپ بە هەوڵێکی فێڵ و فریودان ناو دەبات و دانوستاندن ڕەتدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆ گوتی: "سەرۆکی ئەمریکا داوای دانوستاندن دەکات، بزانن فێڵە و نیازی فریودانی هەیە، دەیانەوێت بڵێن ئێمە ئامادەی دانوستاندن بووین و ئێران ئامادە نییە، دەبێت لە خۆتان بپرسن ئێران بۆ ئامادەی دانوستاندن نییە؟"
زانیاریی زیاتر: وتەکانی خامنەیی دوای لێدوانی ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دێت کە باسی لە ناردنی نامەیەکی ترەمپ کرد بۆ تاران لە ڕێگەی ئەنوەر قرقاش، ڕاوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی ئیمارات، خامنەیی لە بەشێکی قسەکانیدا ڕەتی کردەوە نامەکەی ترەمپی بەدەست گەشتبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران