
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران داوا دەکات ئەمریکا سزا ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەی هەڵبگرێت و دەڵێت، تەنیا لەڕێگەی دانووستاندنی ناڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە.
وێنەگەورەکە: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانووستاندنەکانی هەردوو وڵات سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی ناردووە، وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی، دەکرێت دانووستاندنی ناڕاستەخۆ لەگەڵ ئەو وڵاتە ئەنجام بدەین.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: داوا دەکەین ئەمریکا سزاکانی ئێران هەڵبگرێت و دانووستاندن تەنیا لەژێر هەلومەرجی یەکسان دوور لە فشار و هەڕەشە ئەنجام دەدەین.
زانیاریی زیاتر: "دەبێت بسەلمێنین سیاسەتی 'زۆرترین فشار' کە ئەمریکا بەسەر ئێرانی سەپاندووە کاریگەری نییە. تاران ستراتیژێکی ڕوونی هەیه بۆ هەر دانووستاندنێکی ئەتۆمیی". عێراقچی وادەڵێت
لەلایەکی دیکەوە: لە وەڵامی نامەکەی ترەمپ، خامنەیی گوتی، هەر هەنگاوێکی هەڵە دژی ئێران لەلایەن هەر وڵاتێکەوە، گەورەترین زیان بە خودی وڵاتەکە خۆی دەگەیەنێت. هاوکات گوتی، دانووستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
ئەمەش بزانە: دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە ساڵی 2018، ئێستا کار بۆ ئەوە دەکرێت جارێکی دیکە هەردوو وڵاتە ناکۆکە دەست بە دانووستاندن و گفتوگۆ لە بارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجام بدەن و وڵاتە ڕۆژئاواییەکان سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران هەڵبگرن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران