
چەکدارێکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەکاتی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر دیمەشق؛ مێژووی وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی دەسەڵاتی ئەسەد ڕوخێنرا
ئاڤا نیوز
گۆڤاری فۆرێین ئەفێرزی ئەمریکی پێشبینی دەکات گورزی گەورەتر بەر ئێران و بەرەی مقاوەمە بکەوێت و ئەوەی بە سەر سووریادا هات بە سەر عێراقیشدا بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گۆڤارەکە، کە بایەخ بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەدات، دەنووسێت، دوای کەوتنی سووریا، ئەگەری هەیە عێراقیش بکەوێت و ئەمەش دەبێتە زیانێکی گەورە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە ساڵی 1979ـەوە هەوڵی درووستکردنی بەرەیەکی فراوان لە پڕۆکسی و هاوڕێ و هاوپەیمانان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی شیکاری گۆڤارەکە، بۆ چەندین ساڵ ئێران توانی بووی کاریگەریی زۆری لە عێراق و لوبنان و سووریا و یەمەن هەبێت و لە دژی ئیسرائیل و ئەمریکا بەکاریان بهێنێت. بەڵام ڕووداوەکانی ساڵی ڕابروو بوونە هۆی ئەوەی ئێران ئەو دەستڕۆیشتووییەی نەمێنێت و هەر یەکە لە سووریا و لوبنان لەدەست بدات. ئیستاش ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەوەی لە سووریا و لوبنان ڕوویاندا لە عێراقیش ڕوو بدات و دەستەڵاتی عێراق بکەوێتە دەست کەسانێک کە لایەنگری ئێران نەبن.
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی فۆرێین ئەفێرز، ئێستا بەرپرسانی عێراقی و لە سەرووشیانەوە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، زیاتر هەوڵی ڕازیکردنی ئەمریکا دەدەن. لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتەکەی سوودانی سێ سازشی بەرامبەر بە ئەمریکا کردووە، لەوانە: هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ؛ ڕازیبوون بە ئازادکردنی ئێلیزابێت تسورکۆڤ، توێژەری ئەمریکی-ئیسرائیلی کە لەلایەن کەتائیبی حیزبوڵاوە ڕفێنراوە؛ هەروەها تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە کە کورد لە عێراق زۆر دەمێک بوو چاوەڕێی دەکرد. هەموو ئەمانە نیشانەی ئەوەن کە عێراقی هاوپەیمانی ئێران خۆی لە دۆخێکی لاواز دەبینێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
23 خولەک لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
41 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای دارایی بەسەر کۆمپانیای تێسلا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان سەردانی پاکستان دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆرییەکی غاز دەپێکێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوە فەرەنسا: پێویستە حەماس لە غەززە دووربکەوێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و چین لە دەریای ژاپۆن مانۆڕی سەربازیی هاوبەش ئەنجام دەدەن