بارزانیی نەمر. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
14ـی ئاداری 1903، لە گوندی بارزان کەسێک چاو بە دونیا هەڵدێنێت و ناو دەنرێت مستەفا؛ ئەو دواتر دەبێتە بەشێكی بە شکۆ لە مێژووی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیەک.
وێنە گەورەکە: مستەفا شێخ محه‌ممه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام عه‌بدوڵڵا بارزانی، ناسراو به مه‌لا مستەفا بارزانی، کاتێک کە تەمەنی تەنیا سێ ساڵ دەبێت، لەگەڵ دایکی دەخرێتە زیندانەوە؛ ئەمەش وەک گوشارێک بۆ سەر ڕاپەڕینی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی.
چیرۆکی سەرەکی: مەلا مستەفا بارزانی هەڵگیرسێنەری شۆڕشی دووەمی بارزان، دامەزرێنەری لێژنەی ئازادی، جەنەڕاڵ لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد، سەرۆکی حکومەتی کاتیی دەرەوەی کوردستان لە باکۆ و دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕابەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بووە.
ئەو لە خەمی هەموو شۆڕشەکانی کوردستانی گەورەدا بووە و بە هانایەنەوە چووە؛ ساڵی 1919 بە سەرکردایەتی هێزێکەوە بە هانای شێخ مه‌حمودی حه‌فید چووە.
زانیاریی زیاتر: ساڵی 1931 فەرماندەی هێزی شۆڕشگێڕان بووە لە شۆڕشی یەکەمی بارزان و سەرکردایەتی شه‌ڕەکانی برادۆست و گه‌روابنی، كۆركێ، هه‌ڤنكا، كانیە لنج، زێت، پیران و شه‌ڕی دۆڵا ڤاژی کردووە دژ بە سوپای عێراق.
پاشان لە 1943 شۆڕشی دووه‌می بارزانی هه‌ڵگیرساندووه و فه‌رمانده‌یی شه‌ڕەکانی خێره‌زوك و گۆڕە‌توو و چیای پیران و مه‌زنێ، به‌ره‌ی نه‌هلێ و شه‌ڕی پیرسی لە دژی سوپای عێراق كردووه.
بەرپرسیارییە سیاسییەکانی:
٠ لە 1939 له سلێمانی په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنه‌كانی حزبی هیواوە کردووە.
٠ لە 1945 بە سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئازادی هەڵبژێردراوە.
٠ لە 1946 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموكراتی كورد بووە.
٠ لە 16ـی ئابی 1946 به تێكڕای ده‌نگی نوێنه‌رانی كۆنگره به یه‌كه‌مین سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كورد هەڵبژێردراوە و هەر بە تێکڕای دەنگ تا کۆنگرەی هەشتەمیش هەڵبژێردراوەتەوە.
٠ لە 1948 سه‌رۆكی سه‌ركردایه‌تی باشوور- ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆنفڕانسی باكۆ) بووه.
٠ لە 1946 لە شاری مەهاباد، به‌شداریی لە ڕاگەیاندنی كۆماری كوردستانی کردووە، دواتر به پله‌ی جه‌نه‌ڕاڵ له سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستاندا خزمه‌تی كردووه؛ فه‌رمانده‌یی چەندین شه‌ڕی کردووە و دوو جار برینداربووه.
٠ له حوزه‌یرانی 1947 له‌گه‌ڵ پۆڵیک لە پێشمەرگە، خۆی گه‌یاندووه‌ته سنووری یه‌كێتی سۆڤیەت و په‌نای بۆ به‌ر ئەو وڵاتە بردووه و دواكه‌س بووه كه له ڕووباری ئاراسه‌وه به‌ره‌و خاكی یه‌كێتی سۆڤیەت پەڕیوەتەوە.
٠ له 21ی ئابی 1958 شاری مۆسكۆی بەجێهێشتووە و له 6ـی تشرینی یه‌كه‌م له به‌غدا دابه‌زیوە و له‌لایه‌ن تەواوی پێکهاتەکانی عێراقەوە پێشوازی لێكراوە، چاوی به زه‌عیم ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم قاسم كه‌وتووه و سه‌باره‌ت به هاوبه‌شێتی كورد و عه‌ره‌ب له عێراقدا گفتوگۆیان كردووه.
٠ لە 11ی ئەیلوولی 1961 ڕابەرایەتی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و سەرکردایەتی چەندین شەڕی کردووە.
لە11ـی ئاداری 1970 بە گوێرەی ڕێککەوتننامەی ئازار مافی ئۆتۆنۆمیی بۆ باشووری كوردستان بە دەست هات.
مەلا مستەفا بارزانی لە نێوان ساڵانی 1936 تاوەکو 1971 لەبەر هەڵوێست و شۆڕشەکانی لەلایەن حکومەتە جیاوازەکانی عێراقەوە چەندین جار هەوڵی تیرۆکردنی دراوە.
لە 1975 به‌هۆی نسكۆی شۆڕش و پیلانێكی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئاواره‌ی شانشینی ئێران بوو، له مانگی ئابی هەمان ساڵ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و گه‌یاندنی دەنگی کورد به جیهانی ئازاد، چووە ئه‌مریكا و له كۆتایی مانگی ئوكتوبه‌ردا گه‌ڕایەوە ئێران.
له حوزه‌یرانی 1976 بۆ جاری دووه‌م به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕووی له ئه‌مریكا كرد و له مایۆ كلینك و له نه‌خۆشخانه‌ی جۆرج تاون چارەسەری وەرگرت.
لە 1ـی ئاداری 1979 به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد و له 5ی ئازار و له شاره‌دێی شنۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ئاماده‌بوونی دەیان هه‌زار كه‌س بە خاک سپێردرا.
پاش ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان، لە ساڵی 1993 بۆ دواجار له كه‌ژاوه‌یه‌كی پڕ سه‌رفرازیدا، ڕوفاتی هێنرایه‌وه بۆ باشووری كوردستان و له گوندی بارزانی زێدی خۆی بەخاک سپێردرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرین‌لاند سوورە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار