عەمار حەکیم: بوونی بە پارێزگایەکی نوێی عێراق باشترین ڕێزلێنانە بۆ هەڵەبجە
- کوردستان
- 16 ئازار

عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، ئەوەی بەسەر هەڵەبجە هات برینێکی قوڵە و ئەو شارە وەک سمبوولێکی گرنگی عێراق دەمێنێتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە بوونی بە پارێزگایەکی نوێی عێراق باشترین ڕێزلێنانە بۆ هەڵەبجە.
وێنە گەورەکە: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق، بەبۆنەی 37ـین ساڵیادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە پەیامێکی بڵاوکردوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، "هەڵەبجەی شەهید وەک برینێکی قوڵ لە دڵی ئێمە و هەموو خاوەن ویژدانەکانی جیهان دەمێنێتەوە. هەڵەبجە سمبوولێکی گرنگی عێراقییەکانە، باشترین ڕێزگرتنیش بۆی، کردنییەتی بە پارێزگایەکی نوێ لە عێراق".
زانیاریی زیاتر: لەبارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەش، حەکیم گوتی،"ئەم هەنگاوە دەرفەتی کار و بوژانەوەی ئابووری لە هەڵەبجە زیاتر دەکات، نوێنەرایەتییەکی سیاسی فراوانتریش لە بڕیاری عێراقیدا بە هەڵەبجە دەبەخشێت".
باکگراوند: ئەمڕۆ 37 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچووی عێراق تێپەڕدەبێت، کە بەوهۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتیی مەدەنی شەھید و زیاتر لە 10 هەزار ھاووڵاتیی دیکەیش برینداربوون، تەواوی خەڵكی شارەکەش ئاوارەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 46 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری و مەترسییەکی زۆر گەورە !
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای ڕووناکی دەگاتە سۆران و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای ڕووناکی دەگاتە سۆران و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەرمین قادر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد