
هەڵدانەوەی یەکێک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان
ئاڤا نیوز
تائێستا لە عێراق 300 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە، لەو ژمارەیەش 160 گۆڕی بەکۆمەڵیان بۆ سەردەمی حیزبی بەعس دەگەڕێننەوە، دەزگای کاروباری شەهیدانیش دەڵێت، زۆرینەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەردەمی بەعس کەوتوونەتە بیابانەکانی سەماوە.
لێدوانی فەرمی: زیا کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە دەزگای کاروباری شەهیدانی فیدڕاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع)ـی ڕایگەیاند: دوو جۆر گۆڕی بەکۆمەڵ لە عێراق هەیە، جۆری یەکەم تایبەتە بە تاوانەکانی حیزبی بەعس و زۆرینەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کەوتوونەتە بیابانەکانی سەماوە, بەشێکی دیکەشیان هی سەردەمی بەعسن.
زانیاریی زیاتر: "ئەو ناوچانەی عێراق کە گۆڕی بەکۆمەڵیان لێیە 221 ناوچەن و 300 گۆڕی بەکۆمەڵیان لێیە، لە 96 ناوچەدا گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەلایەن ڕژێمی بەعس ئەنجامدراون و 125 ناوچەی دیکەش لەلایەن داعشەوە، خەڵک تیایدا کۆمەڵکوژ کراون". زیا کەریم وا دەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەردەمی بەعس سەرجەمیان ئافرەت و منداڵن. لە 134 ناوچەدا گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەڵدراونەتەوە 80 ناوچەیان گۆڕی بەکۆمەڵی سەردەمی بەعسن و 54 ناوچەی دیکەشیان هی سەردەمی داعشن. هاوکات 7709 کەس لەناو گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەرهێنراونەتەوە لەو ژمارەیە 4451 کەسییان هی سەردەمی بەعس بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەخرێنە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دۆخی کارەبای عێراق لە هاویندا خراپ دەبێت
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و پەرلەمانی عێراق پرسی هەڵەبجە بچووک دەکەنەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا دەربارەی نەوت و غاز کۆدەبنەوە