
سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە
ئاڤا نیوز
دوای ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە)، ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ داوای ئازادکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە دەکەن، ئەمەش بە هۆکارێک بۆ هێنانە کایەی دیموکراسی ناودەبات.
بۆچی گرنگە: لە دوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە، بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی و شکاندنی کۆت و بەندەکانی نێوان کورد و دەسەڵات، هەڵمەتێکی جەماوەری و سیاسی بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش دەستیپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆک شارەوانی گەورەی ئیستەنبووڵ سەبارەت بە پرسی کورد گوتی: تا ئەو کاتەی کورد هەبێت، گوتیان پرسێکمان هەیە، پرسی کورد هەیە، پێویستە ئیتر چەکەکان بێ دەنگ بکرێن، پرسەکە لە ڕێگەی دیالۆگ لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەستگیرکردنی دەمیرتاشی بە نادادپەروەری ناوبرد و گوتی: "تەرازووی دادپەروەری نابێت یاری دەستی کەس بێت، نابێت سەڵاحەددین دەمیرتاش، وەک بارمتەیەکی سیاسی بە ناڕەوا لە زیندان دەستبەسەربکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 22 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوەكانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان خێراتر دەكرێت
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دژ بە ئەمریکا لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
لێبڕینی مووچەی خانەنشینی سەربازی سلێمانی دەگەڕێنرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە هاوردەکردنی غازی ئێران بۆ وێستگەکانی کارەبا بەردەوامە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی کوێت ڕەگەزنامە لە زیاتر لە 42 هەزار کەس دەسێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای لوبنان: وەڵامی هێرشی سوپای سووریامان دایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا بۆردومانی پێگەکانی حیزبوڵڵای لە سنووری لوبنان کرد