
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
كۆتایی ئەم مانگە بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ـی سزاكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت و شۆفیران و بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ داوای درێژكردنەوەی وادەی بڕیارەكە دەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 28ـى 8ـی 2023، دوای ڕەزامەندیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ـی بۆ سەرجەم سزاکانی هاتوچۆ دەرکرد و ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و هاندانیان بۆ دانەوەی قەرز و سزاکانیان، ئەم بڕیارە تاوەكوو ئێستا چەند جارێك درێژكراوەتەوە.
قووڵتر: دوایین جار كە بڕیارەكە درێژكرایەوە ڕۆژی 2024-10-03، بوو ئەوكات وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ڕەزامەندیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی وەرگیرا بۆ درێژكردنەوەی داشكاندنی 20% لە سزاكانی هاتووچۆ تاوەكو 2025-03-31.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: درێژكردنەوەی بڕیارەكە لە دەسەڵاتی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانە و ڕەزامەندیی سەرۆكوەزیرانی پێویستە، داوامان كردووە جارێكی دیكە وادەكە درێژ بكرێتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێكی تازە نەدراوە.
گوتیشی، بریارەكە لە بەرژەوەندیی شۆفێرانە و خەڵكێكی زۆر سوودمەندبوونە لەو داشكاندنە و خواست و داواكارییەكی زۆریش هەیە بۆ درێژكردنەوەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە