
دروستکردنی دەمانچە لە کارگەی پیشەسازی سەربازیی عێراق
ئاڤا نیوز
عێراق دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی چەند جۆرە چەکێکی سووکی سەربازی و لە هەولدایە لە داهاتوو پەرە بەو پیشەسازییە بدات لەڕێگەی وەگرتنی ئەزموون لە وڵاتانی تر.
چیرۆکی سەرەکی: دەستەی پیشەسازی سەربازی، دەستی بە بەرهەمهێنانی چەک و کەرەستەی سەربازی کردووە، کە بە ستاندەردی وڵاتە جیهانییەکان بەرهەمدەهێندرێن.
لێدوانی فەرمی: مستەفا عاتی سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازیی عێراق رایگەیاند: دەستەکەیان کار بۆ بەخۆماڵی کردنی پیشەسازی سەربازی دەکات و لە میانی ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کۆمپانیای گەورە پاڵپشتی عێراق دەکەن.
٠ چەندین پڕۆژەی گەورە و گرنگمان ئەنجامداوە، کە ئامانج لێی گەرەنتیکردنی پێداویستی سەربازی و دابینکردنی خواستی ناوخۆیە. بۆیە بەردەوامین لە کارەکانمان بۆ بەخۆماڵیکردنی پیشەسازی سەربازی.
٠ ئەوەی ئێستا لە عێراق بەرهەمدەهێندرێن چەکی سووکن، کە بریتین لە چوار جۆری کلاشینکۆف و چوار جۆری دەمانچە و هاوکات بەرهەمهێنانی کەرەسەتەی سووک و مامناوەندی سەربازی و تۆپ و تەقەمەنی هاوەن.
لە لایەکی دیکەوە: سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی عێراق ئاشکرای کرد، لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، دوای گەیشتنی پارچە و یەدەگی پێویست لە پڕۆژە سەربازی و مەدەنییەکانیان بەردەوام دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سوودانی پەیامی هاوخەمی بۆ ئەنفالی بارزانییەکان ڕادەگەیێنێت
- کولتوور
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سوودانی پەیامی هاوخەمی بۆ ئەنفالی بارزانییەکان ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باندێك بە هەشت هەزار حەبی ترامادۆڵ و 10 كیلۆگرام ماریجواناوە دەستگیر دەكرێن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجەف: پلانی ئەمنیی تایبەت بە چلەی ئیمام حوسێن چووە بواری جێبەجێکردنەوە