
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی ساڵانی 2014 بۆ 2022 لە لیستی مووچەی مانگی سێ جێگیر کرا، بەمەش مووچەیان کەمنابێتەوە، کە یەکێک لە داواکارییەکانی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بوو و پێداگر بوو لەوەی بڕیاری هاوتاکردنی مووچەیان هەڵبووەشێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی لە 2024 کە حکومەتی عێراقی پابەند کرد بە دابینکردنی مووچەی خەڵکی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی خانەنشینانی ساڵانی 2014 بۆ 2022 لەگەڵ خانەنشینانی عێراق هاوتا کرد و تاوەکو سەرەتای ئەمساڵیش خۆی مووچە زیادەکەی دەدا، بەڵام لە مانگی یەکەوە هاوتاکردنەکە خرایە سەر حکومەتی عێراق، تەیف سامیش ڕازی نەبوو و داوای دەکرد بڕیارەکە هەڵبووەشێنرێتەوە، بەمەش مووچەی دەیان هەزار خانەنشین بە بڕێکی بەرچاو کەمدەبووەوە، بەڵام مووچەی هیچیان لە 500 هەزار دینار کەمتر نەدەبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە ڕێککەوتی 23-11-2022 لەلایەن دادگای فیدراڵیی عێراق دەرکرا و ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق جێبەجێ کرا، هاوتاکردنەکەش بەسەر خانەنشینانی ساڵی 2014 بەدواوە جێبەجێ کرا، ئەوانەی پێش 2014 خانەنشین بوون و مووچەیان لە 500 هەزار کەمتر بوو، تەنیا مووچەیان بۆ کرایە 500 هەزار دینار.
زانیاریی تایبەت: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داواکارییەکەی تەیف سامی ڕازی نەبووە، لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوودا پێداگرییان کردووە و وتوویانە بەهۆی ئەوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لە ساڵی 2014ەوە دەرچووە، دەبێت لەوکاتەوە مووچەی سەرجەم خانەنشینان هاوتا بکرێت، لە لیستی مووچەی مانگی سێش هاوتاکردنە لانەدراوە و جێگیر کراوە، بەمپێیە هیچ خانەنشینێکی دوای ساڵی 2014 مەترسی کەمکردنەوەی مووچەکەی نابێت و وەکو خۆی دەمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبادی داوا دەکات گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نەکرێت