
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکەی گوندی گرێزەی سەر بە قەزای سەیدسادق ڕوونکردنەوەی دەدات و دەڵێت، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، کاتژمێر 11:10 خولەکی شەوی چوارشەممە، لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە ماڵێکی گوندی گرێزە ئاگادارکراینەوە، تیمەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق هەرزوو گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە، گەنجێک بەناوی 'بەشیر سالار' لەدایکبووی 1998 بە چەکی کڵاشینکۆف دەستڕێژی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووە، بەوهۆیەوە باوک، دایک، دوو خوشک، برایەکی و دواتر خۆیشی کوشتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەلایەن تیمەکانی بەڵگە و تاوانەوە هێڵکاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە کراوە، هەروەها سەرجەم بەڵگەکان کۆکراونەتەوە و دەستبەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێکرا، گیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە، هەروەها لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە.
کوژراوەکان پێکهاتوون لە؛
-سالار محەممەد عهبدولكهریم، لهدایكبووی 1970.
-نیهاد قادر ساڵح، لهدایكبووی 1975.
-سیما سالار محەممەد، لهدایكبووی 2005.
-سهههند سالار محەممەد، لهدایكبووی 2015.
-یارا سالار محەممەد، لهدایكبووی 2018.
-بهشیر سالار محەممەد، لهدایكبووی 1998.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە