
ژمارەیەک کۆچبەر لەنێو بەلەم لە کەناراوەکانی ئینگلیز. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەلەمێکی کۆچبەران کە لە فەرەنساوە بەڕێ کەوتبوو بەرەو بەریتانیا و بەشی هەرە زۆرییان کوردی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون ماوەی چەند کاتژمێرێک لە کەنداوی ئینگلیز گیریان خوارد و دواتر پۆلیس ڕزگاری کردن.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای توندبوونی ڕێکارەکانی دەربازبوون لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا، پەڕینەوەی کۆچبەران بەردەوامی هەیە و لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەو ڕێگایە گیانیان لە دەستداوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەنج پشدەری، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان لە بواری کۆچبەران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کاتژمێر 3:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو کۆچبەرانە بە بەلەمێکی چووپ لە ئاوەکانی فەرەنساوە بەڕێ کەوتبوون، بەڵام دوای چوار کاتژمێر ڕۆیشتن بەلەمەکەیان کێشەی بۆ دروست دەبێت و بەشی زۆریان تەندروستییان تێکدەچێت.
زانیاریی زیاتر: ڕەنج پشدەری لەبارەی ناسنامەی سەرنشینانی بەلەمەکە دەڵێت: ژمارەیان 60 کەس بووە، لەو ژمارەیە 40 کەسیان کورد بوون و بەشی زۆریان کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری سەردەشت بوون، چوار خێزانیشیان لەگەڵ بووە. کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بەکاتی کوردستان پۆلیسی بەریتانیا گەیشتە کۆچبەرەکان و لە ئاو ڕزگاری کردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ