
ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
ستیڤ ویتکۆف نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند دۆناڵد ترەمپ هەوڵ دەدات لە ڕێگای دروستکردنی متمانە لەگەڵ تاران ڕێگری لە پێکدادانی چەکداری لەگەڵ ئەو وڵاتە بکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بەردەوامیدان بە تەواوکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ماوەی چەندین ساڵە ناکۆکی قووڵ لە نێوان ئەمریکا و ئێران هەیە، ئەمریکا بە گەمارۆدانی ئابووری هەوڵیداوە فشار بخاتە سەر ئەو وڵاتە بۆ پەکخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی بەڵام تاوەکو ئێستا کاریگەریی ئەوتۆی نەبووە و چەندین جاریش هەردوولا هەوڵی لێکتێگەیشتنیان داوە لەسەر ئەو بابەتە بەڵام کاریگەریی نەبووە.
لێدوانی فەرمی: لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا، ویتکۆف ڕەتیکردەوە نامەکەی ترەمپ بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران هەڕەشەکردن بووبێت لەو وڵاتە و لە بەرپرسەکانی، بەڵکو داوای دانووستان بووە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
- لە ئەگەری پێکدادانی سەربازیدا ئەمریکا باڵادەست دەبێت، هەر بۆیە ئاساییە کە ئێرانییەکان بیر لە چارەسەری دیپلۆماسی بکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر خامەنیی ڕایگەیاندبوو هەڕەشەی ئەمریکییەکانی کاریگەریی لەسەر ئێران نابێت و هەڕەشەی ئەوەشی کردبوو کە ئەگەر ئەمریکا هەڵەیەک بکات ئەوا زەبری کاریگەری بەر دەکەوێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆمەڵگەی چڕە لە دهۆک بتڵێکی بەتاڵ بە 100 هەزار دینار دەفرۆشرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی خەمناکی خنکانی چوار گەنجەکەی بەردەڕەش لە ڕووباری خازر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 20 شاری ئەورووپا ساڵیادی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی بەرز ڕاگیرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"بۆ زیادکردنی بەردانەوەی ئاو".. پارێزگاری بەسڕە سەردانی تورکیا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کریملن: ڕووسیا هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەکین هاووڵاتیانی لە ڕوودانی زریانێکی دیکەی بەهێز ئاگادار دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دۆخی بارمتەکانی ئیسرائیل ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت