
دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی سووریا دەست بەسەر بارێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا دەگرن، کە بەنیاز بووە بهێنرێتە عێراق و بازرگانەکانیشیان دەستگیر دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی هەفتەیەکەدا ئەمە دووەمین باری ماددەی هۆشبەرە کە دەستی بەسەردا دەگیرێت، هەفتەی ڕابردووش وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکدا گرت کە لە سووریاوە بە خاکی تورکیادا هاتبووە نێو عێراق و ماددەی هۆشبەری تێدا بوو.
بڵاوکراوەی فەرمی: پارێزگای حەلەب لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی ڕایگەیاند، بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی حەلەب، دەستیان بەسەر بارێکی گەورەی ماددەی هۆشبەردا گرت کە لە ڕێگەبوو بەرەو عێراق و ئەو کەسانەش دەستگیرکران کە هەوڵی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکانیان دەدا.
لە لایەکی دیکەوە: یەکشەممەی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی عێراق دەستبەسەرداگرتنی تۆنێک و 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەبی کەپتاگۆنی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر و سلێمانی ڕاگەیاند، کە ئەویش لە سووریاوە بە خاکی تورکیا هاتبووە نێو عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران