
دیمەنی بریندارانی غەززە لە نەخۆشخانە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە ئاشکرای کردووە، 7%ـی کۆی دانیشتوانانی کەرتەکە "قوربانیی جەنگی کۆمەڵکوژیی ئیسرائیلن لەنێوان شەهید و بریندار" لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر کەرتەکە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە مانگی 10ـی ساڵی 2023 تاوەکو ئێستا لە ئەنجامی هێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیل پەنجا هەزار و 21 کەس کوژراون و 113 هەزار و 274 کەس برینداربوونە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مونیر برش، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: 25 هەزار بریندار لەنێو کۆی برینداربووان پێویستییان بە بە "چاکسازی و چارەسەری درێژخایەن" هەیە.
ژمارەی بڕینی بەشەکانی جەستە لە نێو بریندارەکاندا گەیشتووەتە نزیکەی چوار هەزار و 700 کەس کە 850ـیان منداڵن.
زانیاریی زیاتر: نەخۆشخانەکان چیتر ناتوانن ڕووبەڕووی "لێشاوی زۆری برینداربووان ببنەوە بەهۆی نەبوونی سەرەتاییترین ئامێر و توانا پزیشکییەکان بەهۆی بەردەوامیی دەستدرێژی و گەمارۆکانی ئیسرائیلدا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای 57 ڕۆژ لە ڕاگرتنی شەڕ، ڕۆژی 2025-03-18، ئیسرائیل دووبارە دەستی بە هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە کردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەدەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەشێوەیەکی کاریگەر لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: حەوت سەربازمان لە هێرشەکانی ئێران بریندار بوون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی لێخۆشبوون بۆ زیاتر لە هەزار زیندانی دەردەکات