
ئاڵای وڵاتانی ئێران و عێراق
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزیری نەوتی ئێران بۆ بازرگانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی تۆمەتەکانی عێراق دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێت، فرۆشتنی نەوتی ئێران بە پابەندبوون بە هەموو ستانداردەکان و هاوسەنگیەکانی مامەڵە بازرگانییەکانی پەیوەست بە نەوتدا ئەنجام دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە پرسی تێوەگلانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق "سۆمۆ" لە بەقاچاخ هەناردەکردنی نەوتی ئێران و ئەگەری سزادانی کۆمپانیاکە لەلایەن ئەمریکاوە ڕایگەیاندبوو، هێزی دەریایی ئەمریکا دەستیان بەسەر ژمارەیەک کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانیدا گرتووە و هەندێک بەڵگەنامەیان تێدا دۆزیوەتەوە بەوەی نەوتەکە عێراقییە، سەرەڕای ئەوەی لە ڕاستیدا نەوتەکە هی ئێران بووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، عەلی محەمەد موسەوی، بریکاری وەزیری نەوتی ئێران بۆ بازرگانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دووپاتی کردووەتەوە کە پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی ئێران بە پابەندبوون بە هەموو ئەو ستانداردو هاوسەنگییانەی لە مامەڵە بازرگانییەکانی پەیوەست بە نەوتدا پەیڕەو دەکرێن، بەڕێوە دەچێت.
- لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە لێدوانەکانی وەزیری نەوتی عێراق چەواشەکراون، سەرچاوەی قسەکانی وەزیری نەوتی عێراق بەرپرسانی ئەمریکا بووە و لەسەر زاری ئەوانەوە ئەو زانیارییانەی بڵاوکردوونەتەوە.
- ڕوونە کە ئەم بانگەشەیەی بەرپرسانی ئەمریکا کە هاوتەریبە لەگەڵ سیاسەتی نایاسایی و ناڕەوای ئەم وڵاتە لە تۆمەتی بێ بنەما و گوشار خستنە سەر گەلی ئێران.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
داوایەک ئاراستەی ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە زەوی وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
جومانە غەلای: نابێت دەنگدەر تۆماری بایۆمەتریی بگوازێتەوە کەرکووک
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت چەکداری داعش دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستپاکی عێراق دەستگیرکردنی 50 کەس بەتۆمەتی گەندەڵیی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرەی مقاوەمە لە عێراق هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات