
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا لە میانی پێشوازیکردن لە تۆم باراک لە کۆشکی سپی، کە بۆ باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە کاندیدی کردووە، بە پیاهەڵدانەوە باسی لە تورکیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ترەمپ، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەو باڵیۆزانە ڕێکخست کە بۆ چەند وڵاتێکی جیاواز دەستنیشانکراون وە دوای ماوەیەکی کەم دەیاننێرێتە ئەو وڵاتانە، تۆم باڕاک کە وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە کاندیدکراوە لەو کۆبوونەوەیدا بەشداربوو و ترەمپ وەسفی تورکیاو سەرۆکەکەی بۆ بەراک کرد.
لێدوانی فەرمی: بەراک سوپاسگوازی خۆی بۆ ترەمپ ڕاگەیاند بەوەی ئەوی وەک باڵیۆزی ئەمریکا بۆ تورکیا دیاریکردووە و گوتی: تورکیا "یەکێکە لە شارستانییەتە کۆنەکان"، ترەمپیش پێی دەڵێت: "تورکیا وڵاتێکی باشە و سەرۆکەکەشی باشە".
زانیاریی زیاتر: بەراک تەمەنی 77 ساڵە لە کالیفۆرنیا لە دایک بووە، قوتابخانەو زانکۆشی هەرلەوێ تەواو کردووە، هەروەها بڕوانامەی یاسایی لە زانکۆی سان دیێگۆ تەواو کردووە.
خێزانەکەی بەراک لە ساڵی 1900 لە لوبنانەوە بەرەو ئەمریکا کۆچیان کردووە، نەوەی خێزانێکی لوبنانی کریستیانە، باوکی بەقاڵ و داکی سکرتێرە بووە و لەشاری لۆس ئەنجلس گەورەبووە.
کە قووتابی بووە وەک پارێزەر لە سعوودیە کاریکردووە.
باراک لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا وەک جێگری یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ لە ئیدارەی رۆناڵد ڕیگان کاری کردووە. کە 40ـەمین سەرۆکی ئەمریکا بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران