
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکان، لیستی مەرجەکانی ڕادەستی حکومەتی سووریا کردووە و دەیەوێت دیمەشق جێبەجێی بکات لە بەرامبەر کەمکردنەوەی بەشێک لە سزاکانی سەر ئەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: بە مەبەستی بوژانەوەی ئابووری وڵاتەکەی، سووریا پێویستی بەوەیە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا سزاکانی لەسەر هەڵبگرن، کە پێشتر بەهۆی سیاسەتەکانی بەشار ئەسەد بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێنرابوون.
لێدوانی فەرمی: چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکا و سووریا ئەوەیان بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکراکردووە، ناتاشا فرانسیسکی، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ شام و سوریا لیستی داواکارییەکانی بە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا داوە، ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی باڵای نێوان ئەمریکا و سووریا بووە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ.
زانیاریی زیاتر: لەنێو ئەو مەرجانەی ئەمریکا دایناون، لەناوبردنی هەر کۆگایەکی چەکی کیمیایی کە مابێتەوە لەلایەن سووریا و ئەو وڵاتە هاوکاری ئەمریکا بکات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هاوکات داواکارییەکی دیکەی ئەمریکا لە سووریا دڵنیابوون بووە لەوەی چەکدارانی بیانی لە حکومەتی سووریا پۆستی باڵایان پێنەدرێت.
هەروەها واشنتۆن داوای لە سووریا کردووە هاوکاری هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی ئۆستین تایس، ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییە بکات کە زیاتر لە دە ساڵ لەمەوبەر لە سووریا بێسەروشوێن بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 49 چرکە لەمەوپێش
فەرەنسا لە دژی ئێران سکاڵا تۆمار دەکات
- کولتوور
- 11 خولەک لەمەوپێش
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
لەدایکبووانی 2007 لە هەڵبژاردنی عێراق دەنگ دەدەن
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر سێ كەس لە نێو تانكییەكی بەنزین خنكان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی وشكانیی حاجیانی هەرێمی كوردستان بەرەو سعودییە دەستی پێكرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو
11 خولەک لەمەوپێش
لەدایکبووانی 2007 لە هەڵبژاردنی عێراق دەنگ دەدەن
29 خولەک لەمەوپێش
سندووقى فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی دروست دەكرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زایدی لە ئەبوزەبی کرد
16 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە باجی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەبەخشرێن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئاسایشی ئەوروپا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: هیوادارم بە ئاشتییانە لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتە ئیمارات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: سەردانەکەم بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژوویی بوو
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لە ئیمارات کۆتایی بە گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت