
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بڕیار وایە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی واشنتن بکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە لە واشنتن لە پەراوێزی سەردانەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ئەمریکا، هەریەک لە ئاکیف چەتای کڵج، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش لەگەڵ مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و کۆمەڵیک پرسی گرنگ و پەیوەست بە ئاسایش و پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتووگۆی لەبارەوە کرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی بڵاوکراوە فەرمیەکانی تورکیا لە کۆبوونەوەی ئاکیف چەتای کڵج، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش لەگەڵ مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پرسی سەرەکی گفتووگۆکان بووە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا ئەردۆغان سەردانی واشنتن بکات.
زانیاریی زیاتر: ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناتۆ و کاری هاوبەشی نێوان هەردوو دەوڵەت لە بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی نێوان ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بوون و گفتووگۆیان لەبارەوە کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرۆکایەتیی شاندەکەی تورکیا دەکات بۆ ئەمریکا و لە ماوەی سەردانە دوو ڕۆژیەکەدا کۆبوونەوەکان لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی ئەمریکی پەیوەست بە کاروباری ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە مەبەستی سەرەکی سەردانی وەفدەکەی تورکیایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران