ئاڤا فێڵی هەندێک کەس ئاشکرا دەکات کە بەناوی ژینگەپارێزانەوە پارە وەردەگرن
- کوردستان
- 27 ئازار
چەند ژینگەپارێزێک لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
لە هەولێر هەندێك کەس بەناوی ژینگەپارێزانەوە جەژنانە لە ماڵان وەردەگرن. ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە و فێڵی هەندێکیان ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەکۆتاییەکانی مانگی ڕەمەزاندا، کارمەندانی ژینگە پارێز لە دەرگای ماڵان دەدەن و داوای جەژنانە دەکەن، خەڵکیش پارەی جەژنانەیان پێدەدەن، بەڵام هەندێک خەڵکی دیکە بەبێ ئەوەی کارمەندی ژینگەپارێز بن، بەناوی ئەوانەوە لە دەرگای ماڵان دەدەن و داوای جەژنانە دەکەن.
زانیاریی پەیامنێر: عوبەید هەرکی، پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونی کردووە فێڵی هەندێکی ئاشکرا کردووە کە بەناوی ئەم ژینگە پارێزانەوە دەچن داوای جەژنانە لە ماڵان دەکەن.
- ئەو کەسانە دەچن بەدلەیەکی سەوزی ژینگە پارێزەکان لەبەر دەکەن و لە دەرگای ماڵان دەدەن.
- لە عەینکاوە دوو کەس لەکامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتوون، بەشەو دەچن لە دەرگای ماڵان دەدەن و بێزاریان دەکەن و داوای پارە دەکەن، خەڵکیش پۆلیسی ئاگادار کردووەتەوە و دەستگیری کردوون.
- هاووڵاتییەک بە پەیامنێری ئاڤای وتووە، لەم ڕۆژانەدا دوو کەس بە ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها هاتوون و لە سەر شەقام ئۆتۆمبێلەکەیان ڕاگرتووە و چوون داوای جەژنانەیان لە خەڵک کردووە.
- ژینگە پارێزێکیش دەڵێ، "خەڵکەکە ئێمە دەناسێتەوە، ئێمە هەموو ڕۆژێک لە دەرگایان دەدەین بۆ تەنەکە خۆڵەکە و دەمانبینن، لەجەژناندا خۆیان جەژنانەمان دەدەنێ، ئەوانەی ئێستا هاتوون خەریکە سیقەی ئێمەش لەکەدار دەکەن".
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی و خزمەتگوزاری هەولێر دەڵێ، پێدانی جەژنانە بابەتێکی تەواو ئارەزوومەندانەیە و هیچ هاوڵاتیەک ناچار نییە پارە بە ناوی جەژنانەوە بە کرێکار بدات.
- "نیگەرانین لەوەی کەسانێک بەناوی کارمەندەکانیانەوە داوای پارە دەکەن".
- "هەر کارمەندێکمان ڕەفتاری نەشیاوی ئەنجامدا لە بەزۆر وەرگرتنی پارە و دیاریکردنی بڕەکەی یاخود هەڵنەگرتنەوەی زبڵ تا پارەیان پێندەدرێت ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگرینەبەر".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت