وەزارەتی كشتوكاڵ: بەغدا تاك لایەنانە بڕیاری كەمكردنەوەی وەرگرتنی گەنمی داوە
- کوردستان
- 27 ئازار

دیمەنی گوڵە گەنم. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە كاتێكدا كە ساڵی ڕابردوو بەغدا بڕی 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی وەرگرت ئەمساڵ بڕیاری داوە بڕەكە بۆ 400 هەزار كەم بكاتەوە و وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، بڕیارەكە تاك لایەنانە بووە.
چیرۆكی سەرەكی: حكومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ بڕیاری داوە پلانی چاندن 50% كەم بكاتەوە، لە نۆ ملیۆن دۆنم زەوی بیكات بە چوار ملیۆن و 800 هەزار دۆنم زەوی، بەمەش ئەو بڕە گەنمەی كە ساڵانە لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت كەم دەكات، ساڵی ڕابردوو بە كۆی گشتی پارێزگاكانی عێراق شەش ملیۆن و سێسەد هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە ئەمساڵ تەنیا سێ ملیۆن تۆن وەردەگرێت.
لێدوانی فەرمی: هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بڕیارەكەی حكومەتی عێراق كاریگەری و زیانی زۆری بۆ پرۆسەی چاندن لە هەرێمی كوردستان هەیە و قبوڵیشمان نەكردووە، بڕیارەكە تاك لایەنانە دراوە و بەهیچ شێوەیەك ڕا و بۆچوونی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ نەبووە.
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی ڕابردوودا سەبارەت بە بابەتەكە حەوت كۆبوونەوەی تەكنیكیی باڵا لە نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە بابەتی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران كراوە كە نوێنەری وەزارەتەكانی پلاندانان و بازرگانی و كشتوكاڵ بەشدار بوونە، نوێنەرانی هەرێمی كوردستان ناڕەزاییان دەربڕیوە و داوای پێداچوونەوەی كردووە.
لە لایەكی دیكەوە: ئەحمەد عەلی، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی جووتیاران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە بە 700 هەزار تۆن گەنمەكەی ساڵی ڕابردوو ڕازی نەبووین كەچی ئەمساڵ بەغدا بڕەكەی بۆ نیو هێندە كەم كردووەتەوە، ئەو بڕیارە زیانی گەورە بەر جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەگەیێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری كەمكردنەوەی پلانی چاندن لەسەر پێشنیاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە دراوە، بڕیارەكە كێشەی بە بازاڕكردن بۆ گەنمی سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دروست دەكات.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
حزبوڵڵای عێراق هەڕەشە لە سوودانی دەکات
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بڕیارێکی لەبارەی مووچە دەرکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی نیشتمانی هەرێمی کوردستان لە ئەمساڵدا کارا دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی کرێکاری ناکارامە بڕیاری دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق وەک دەوڵەتێکی جیا مامەڵە لەگەڵ کاڵا و شتومەکەکانی کوردستان دەکات