موفتی ڕژێمی پێشووی سووریا لە فڕۆکەخانەی دیمەشق دەستگیر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 ئازار

وێنەی ئەحمەد حەسوون، موفتی ڕژێمی پێشووی سووریا لە تەنیشت بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕژێمی پێشووی سووریا. وێنە ئەرشیف
ئاڤا نیوز
موفتی ڕژێمی پێشووی سووریا، پێش ئەوەی سووریا جێبهێڵێت، لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سووریاوە لە فڕۆکەخانەی دیمەشق دەستگیر کرا.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی دیمەشق کاتێک سەرقاڵی ئەوەبووە سەفەر بکات و وڵات بە جێبهێڵێت، ئەحمەد حەسوون، موفتی ڕژێمی پێشووی سووریا دەستگیر کرا.
زانیاریی زیاتر: ئەحمەد حەسوون لە ساڵی 2005 تاوەکو 2021 موفتی سووریا بوو، یەکێک بووە لە کەسایەتییە ئایینییە بەناوبانگەکانی سووریا و زۆرجاریش لە تەنیشت بەشار ئەسەدەوە دەبینرا و لە شەڕی ناوخۆدا پشتگیری ڕژێمەکەی ئەسەدی دەکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک کە قسەیان بۆ ئاژانسەکانی هەواڵ کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بەرپرسانی ئاسایش موفتی بەناوبانگی سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەدیان لە فڕۆکەخانەی دیمەشق دەستگیرکردووە لە کاتێکدا خۆی ئامادە دەکرد بۆ جێهێشتنی وڵات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دوای زیاتر لە دوو مانگ لە ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد، موفتی پێشووی سووریا لە حەلەب دەرکەوت، بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی خەڵک قسەی پێدەڵێن، یەکێک بە "موفتی بەرمیلەکان" ناوی دەبات، مەبەست لەو بەرمیلە بۆمبانەیە کە ڕژێمی ئەسەد لە شەڕی ناوخۆدا بە فڕۆکە بەسەر شارەکاندا دەیباراند.
ئەمەش بزانە: ئەحمەد بەدرەدین حەسوون لە ساڵی 1949 لە حەلەب لەدایک بووە، هەڵگری بڕوانامەی ئەدەبی عەرەبی و دکتۆرایە لە فقهی شافعی لە زانکۆی ئەزهەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە مانگێکدا 28 بەنزینخانە بەهۆی کوالێتی خراپی بەنزین سزا دراون
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: تاوەکو بارمتەکان ئازاد نەکەین جەنگ ڕاناگرین
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی غازی سروشتی ئازەربایجان لەڕێگەی تورکیا بۆ سووریا دەستی پێکرد