
دیمەنی نەخۆشخانەی گشتی موسڵ. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی پێشتر لە چەندین پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان حاڵەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا، یەکەم حاڵەتیش لە پارێزگای نەینەوا تۆمار کرا.
وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، لە چەندین پارێزگای دیکەی عێراق تۆمارکراوە و چەندین کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ لە موسڵ تووشی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بووە، نەخۆشەکە چارەسەری پێویستی بۆ کراوە، باری تەندروستیی جێگیرە، و لە لایەن کارمەندانی پزیشکییەوە لە نزیکەوە چاودێریی دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: تەندروستیی نەینەوا بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری، ڕێوشوێنەکانی چاودێریکردن و هۆشیاری لەو ناوچانەی ئاژەڵداریی تێدا بەربڵاوە چڕتر دەکاتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژن، کە سەربڕین و بەرکەوتن لەگەڵ ئاژەڵەکان زیاتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز