تورکیا بەپشتبەستن بە فەلەکناسی سبەی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەستنیشان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 ئازار

دیمەنی یەکێک لە مزگەوتەکانی تورکیا لە بەرەبەیانییەکی زوودا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتی کاروباری ئاینی تورکیا کە پشتی بە لیژنەی فەلەکناسی ئەو وڵاتە بەستووە، ئەمڕۆ 29ی ئادار عەرەفەیە و سبەی 30ی ئادار یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە و یەکەم نوێژی جەژن لە مزگەوتەکانی ئەو وڵاتە دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هاوکات بەرە لە ڕاگەیاندنی و دیارکردنی ڕۆژی جەژن، بۆ ئەمساڵ پشووی جەژن لە تورکیا بۆ 9 ڕۆژ درێژ کراوەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە شەوانە لەسەر شەقامەکانی تورکیا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لەلایەن ئەندامی لایەنگرانی جەهەپە لە دژی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ دەکرێت.
ڕاگەیێنراویی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، پشووی جەژن درێژدەکرێتەوە بۆ 9 ڕۆژ، لە 29-3 تا 6-4 لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی تورکیا پشوو دەبێت، لەو ماوەیەدا شارەوانییەکان، زانکۆکان و قوتابخانەکان پشووە، سەرجەم کارمەندەکان لە پشوودا دەبن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: داخستنی شارەوانییەکان بە هۆکارێک بۆ کپکردنەوە ناڕەزایەتییەکان سەیر دەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندان و نارەزایەتیی لە ئیزمیر و ئەنقەرە تا سەرەتاکانی مانگی نیسان درێژ کراوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران