لەمیانەی نوێژی جەژندا خامنەیی پایەمێک بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەنێرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 ئازار

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە لە ئێران و بەشێک لە وڵاتانی دیکەی جیهان یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، بەراورد بە ژمارەیەک وڵاتانی عەرەبی و جیهان کە ڕۆژی یەکشەممەیان کردە جەژن، هەر لەمیانەی بەشداریکردنی لە نوێژی جەژندا عەلی خامنەیی پەیامێکی ئاڕاستەی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە 31-3-2025، نوێژی جەژن لە وڵاتی ئێران بە ئامادەبوونی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەزارن کەس ئەنجامدرا، دواتر وتاری جەژن لەلایەن خامنەیی پێشکەشکرا و تیشکی خستەسەر هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.
لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند،'' هەر یەکە لە ئیسرائیل و ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکەن، بەڵام وەڵامێکی تووند وەردەگرن لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران''.
زانیاریی زیاتر: لە 29-03-2025، نووسینگەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، بە گوێرەی پێشبینییەکان، یەکشەممە، 30-03-2025، تەواوکاریی مانگی ڕەمەزانە و دووشەممە، 31-03-2025، سەرەتای مانگی شەوال و یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان دەبێت.
ئەمەش بزانە: ئەم لێدوانەی خامنەیی لە کاتێکدایە کە ئەمریکا هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لەو وڵاتە دەکات لە ئەگەری ئەنجامندانی دانووستان، وەک ترەمپیش دەڵێت، دەمەوێت بە ڕێگای دیپلۆماسی لەگەڵ تاران مامەڵە بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران