
بەشی پێشوازی نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانییان کردووە و بەشێکیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و بەشێکی دیکەشیان لەنەخۆشخانە هێڵدراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلانێکی تۆکمەی تەندروستی لەسەرجەم نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان داناوە بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لە پێناو خزمەت کردنی هاووڵاتییان و تەندروستیی گشتی، تیمەکانی تەندروستی و دەرمانی پێویست ئامادەکراون بۆ هەر حاڵەتێک.
لێدوانی فەرمی: ئومێد هیدایەت، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ڕۆژی یەکەمی جەژنی ڕەمەزاندا، 750 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، لەو ژمارەیەک 210 نەخۆش داخڵکراون، ئەوانی تریش چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژی دووەمی جەژنیش 660 سەردانی نەخۆشخانەنیان کردووە، لەو ژمارەیەش 150 نەخۆش داخڵکراون و 510 نەخۆشیش چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و ڕەوانەی ماڵەوە کراون، هاوکات لە دوو ڕۆژی جەژندا 22 نەشتەرگەری گەورە ئەنجامدراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی پلانی وەزارەتی تەندروستی دەرمانی پێویست بۆ ڕۆژانی جەژن ئامادە کراون، هاوکات تیمەکان لە شوێنە جیاجیاکان و ناوچە گەشتیارییەکان دانران بۆ خزمەتی هاووڵاتییان.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
سوودانی پەیامی هاوخەمی بۆ ئەنفالی بارزانییەکان ڕادەگەیێنێت
- کولتوور
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە