
دیمەنی گەشتیاران لە بێخاڵ (قەزای ڕواندز) - وێنەی ئاڤا مێدیا (محەممەد شوانی)
ئاڤا نیوز
گەشتوگوزار لەسەردەمی كابینەی نۆیەمدا بە سەردەمی زێڕین هەژمار دەكرێت، ژمارە بەراوردكارییەكانی ڕێژەی هاتنی گەشتیاران لە ساڵانی ڕابردوو ئەوەمان پێدەڵێت كە ئەو كەرتە بەردەوام لە هەڵكشاندایە.
وێنە گەورەكە: پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەچوار وەرزكردنی سێكتەری گەشتیاری سەركەوتوو بووە، بەجۆرێك ساڵی 2007، ژمارەی گەشتیاران تەنیا 300 هەزار بووە و ژمارەكە وردە وردە بەرزبووەتەوە تا لەساڵی 2021 گەیشتووەتە 4 ملیۆن گەشتیار و ساڵی 2022 بۆ شەش ملیۆن و 180 هەزار کەس بەرزبووەتەوە و ساڵی 2023 گەیشتووەتە لوتكە و زیاتر لە 7 ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، لەو ساڵە بەدواوە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم پلانەكەی گۆڕی و ڕاگەیاندنی ئامارەكانی ڕاگرت و سەرنجی خستەسەر دیاریكردنی شوێن، ڕەگەز، جۆر و خواستی ئەو گەشتیارییانەی ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، ئەمەش لەپێناو ئەوەی پلانەكانیان بۆ داهاتوو وردتر و كاریگەرتربن.
هۆكارە زانراوەكان: هاتنی گەشتیار لە پشوو و بۆنە ئایینی و نەتەوەییەكان بەراورد بە كاتەكانی دیكە هەڵدەكشێت، لەو چوارچێوەیەشدا؛ لە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ پێشبینی هاتنی سەرووی 100 هەزار گەشتیار لەناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و وڵاتانی دراوسێ دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی ئەمساڵ پشووەكانی جەژن هاوكاتە لەگەڵ كاتی گەشت و سەیرانی هاونیشتمانیان، بۆیە لەگەڵ هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیارییەكان، سەیرانگەكانیش بە گەشتیارانی ناوخۆیی ڕەنگاوڕەنگ دەبن.
لێدوانی فەرمی: سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بە بازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو بەهۆی جیاوازیی کاتی جەژن لەنێوان عێراق و هەرێمی كوردستان، ژمارەی گەشتیاران کەم بوو، بەڵام لەڕۆژی سێیەمی جەژن، شەپۆلێکی فراوانی گەشتیاری ڕووی لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی كوردستان كردووە و پێشبینی دەكرێت تا ڕۆژی هەینی بەردەوام بێت، لەبەرئەوەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش دەوام دەستپێدەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر هەردوو ئاستی دابینكردنی ئارامی و پەرەپێدانی شوێنە گەشتیارییەكان كار لەسەر پێشخستنی سێكتەری گەشتیاری دەكات، ئەوەش بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان بەتایبەت ئاسایشی بازگەكان و وەزارەتی ناوخۆ لەلایەك و پشتیوانی دامەزراوە گەشتیارییەكانی حكومەت و كەرتی تایبەت، لەلایەكی دیكەوە. بەتایبەت کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکان و سەردانیكردنی مەیدانی شوێنە گەشتیارییەكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی پێنج ساڵی تەمەنی كابینەی نۆیەم، بە سەرمایەی حەوت ملیار و 509 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە سێکتەری گەشتوگوزاردا کراوە، تەنها لەساڵی ڕابردوودا، 28 پرۆژەی گەورەی گەشتیاری بە سەرمایەی 322 ملیۆن دۆلار لە تەواوی هەرێمی کوردستان جێبەجێکراون.
ئەمەش بزانە: بەپێی داتاكانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ئێستا سێ هەزار و 100 شوێن و بنکە و کۆمپانیای گەشتیاری لە هەرێمی کوردستاندا هەیە كە نزیکەی هەزاریان خواردنگە و چێشتخانەن و 480 هۆتێل و 280 مۆتێل و سەرووی 500 کۆمپانیای گەشتیاری هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتى کشتوکاڵ ناوی سەرجەم سوودمەندانی زەوی بڵاو دەکاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی هۆشداری لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار