واشنتن کەشتیی دووەمی فڕۆکەهەڵگر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 نیسان

کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییەکانیان لە دەریای سوور، ئەمریکا دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لەگەڵ حووسییەکانی یەمەن لە پەرسەندن دایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە چەکدارە حووسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، مانگی ڕابردوو بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری هاری ئێس ترومان لە دەریای سوور ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شۆن پارنێل، گوتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس کارل ڤینسۆن پەیوەندی بە کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس هاری ئێس ترومانەوە دەکات بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە بەرەوپێشبردنی سەقامگیری ناوچەکە و ڕێگریکردن لە دەستدرێژی و پاراستنی ڕەوتی ئازادی بازرگانی لە ناوچەکەدا.
ئەمەش بزانە: واشنتن ماوەی چەند هەفتەیەکە هێرشەکانی بۆ سەر حووسییەکان لە یەمەن دەستپێکردووە، تا ئێستا هیچ هێرشێکی بۆ سەر کەشتییە باهەڵگرەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: شەوی سێشەممە حووسییەکان ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە کە پارێزگاری ئەلحودەیدەیان کردە ئامانج، سێ کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
زانیاریی زیاتر: بۆ ڕاگرتنی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکانیان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، واشنتن لە 15ی ئادار ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە دژی حووسییەکانی یەمەن ڕاگەیاند کە ڕێڕەوێکی دەریایی گرنگە بۆ بازرگانی جیهانی. واشنتن بڵاویکردەوە کە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حووسییەکانیان کوشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران