
عەقیل ئەلفەهداوی، وتاربێژی مزگەوتی مستەفا لە ناوچەی عامریەی بەغدا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەوەی دیوانی وەقفی سوننی عێراقی تۆمەتبارکردووە بەوەی بە "دەستوەردانی سیاسی" لە دیارکردنی ڕۆژی جەژن، مامۆستایەکی ئاینیی لە بەغدا سزادەدرێت و لە وتاردان دوور دەخرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پەیوەست بە یەکەم ڕۆژی جەژن، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو شەقامی سوننی عێراقی بەشێوەیەکی قووڵ دابەش بوو، دوای ئەوەی دیوانی وەقفی سوننی پێچەوانەی سعوودیە بڕیاریدا کە مانگ لە وڵاتدا نەبینراوە بۆیە یەکشەممەی وەک جەژن دیارنەکرد، بەڵام یەکێتیی زانایانی مسوڵمانانی عێراق کە ئەویش دامەزراوەیەکی سوننی وڵاتەکەیە یەکشەممەی کردە جەژن.
لێدوانی فەرمی: عەقیل ئەلفەهداوی، وتاربێژی مزگەوتی مستەفا لە ناوچەی عامریەی بەغدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی دژی بڕیارەکەی دیوانی وەقفی سوننی ناڕەزایی دەربڕیووە و باوەڕی وابوو "دەستوەردانی سیاسی" لە دیارکردنی یەکەم ڕۆژی جەژندا هەبووە، دیوانی وەقفی سوننی بڕیاریدا لە وتاردان و پێشنوێژی دووری بخاتەوە و بۆ شوێنێکی دیکە بیگوازێتەوە.
باکگراوند: شەممەی ڕابردوو دیوانی وەقفی سوننی عێراق سەرجەم مامۆستایانی ئاینیی ئاگادار کردەوە کە نابێت ڕۆژی یەکشەممە نوێژی جەژن لە مزگەوتەکان بکەن، ئەوەشی پابەند نەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمان دەکەن
- تەندروستی
- 29 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت ڕێگری لە فرۆشتنی شیری دایک بکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا بیانووی نوێ بۆ نەناردنی مووچە دەدۆزێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت ڕێگری لە فرۆشتنی شیری دایک بکرێت
29 خولەک لەمەوپێش
كارەكانی خاڵی سەلامەتیی شەقام و كۆڵانەكانی قەڵای هەولێر تەواوكران
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆمی کانی بەرازان لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبوژێنرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
عادل هەورامی لە ڕێگەی ئاڤاوە نوێترین بەرهەمی بڵاو دەکاتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پەتاتەی هەولێر هەناردەی ئەفریقا دەکرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمان دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەمانگی تاوتوێی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق: سەرەڕای ئاستەنگەکان پابەندییە داراییەکانمان جێبەجێ دەکەین
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ناسنامەی 15 تەرمی کارەساتەکەی کوت لە ڕێگەی DNAـەوە دەستنیشانکرا