چوارچێوەی هەمانگی تاوتوێی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەمانگی تاوتوێی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

چوارچێوەی هەمانگی، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی کوت و دۆسیەکانی هەڵبژاردن و هێرشە درۆنییەکان و ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا کۆدەبێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی، کە هێزە سیاسییە شیعە دەسەڵاتدارەکان لەخۆدەگرێت، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجام بدات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، " لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ڕووداوەکە و بڕیار و ڕێکارە حکومییەکان دەکرێت، هەروەها ئەگەری هەنگاونان بەرەو لەکارلادانی محەمەد مەیاحی، پارێزگاری واست بۆ کپکردنەوەی تووڕەیی جەماوەری لە شەقامی واستدا."

زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە وتیشی: "سەرکردەکانی چوارچێوە لەگەڵ سوودانیدا گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و جەختکردنەوە لەسەر وادەکەی و ڕێکارە پێویستەکان بۆ پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەر ساختەکارییەک دەکەن، سەرەڕای گفتوگۆکردن لەسەر دوا پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و گۆڕەپانی ناوخۆیی لەسەر ئاستی ئەمنی و ئابووری، بەتایبەتی دۆسیەی هێرشە درۆنییەکان و قەیرانی مووچەی هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەغدا بەردەوامە لە بیانوو هێنانەوە بۆ خەرجکردنی مووچە، جارێکی دیکە ئاستەنگی لەبەردەم دوایین ڕێککەوتن دروست کردەوە و بڕگەیەکی زیاد کرد بۆ ئەو ڕێککەوتنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەردا، ئەویش زیادکردنی مەرجی هەناردەکردنی نەوتە ئینجا ناردنی مووچە.

لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی کارەساتەکەی کوت و گیانلەدەستدانی زیاتر لە 70 کەس و برینداربوونی دەیانی دەیکە، سەرەڕای دوورخستنەوەی چەندین بەپرسی پارێزگاکە، توڕەیی شەقامی پارێزگاکە بەردەوامە و داوای دوورخستنەوەی پارێزگار دەکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ