بە تۆمەتی سووتاندنی 500 دۆنم پووش و پاوان کەسێک دەستگیر کرا

شەیری بکە لە:
بە تۆمەتی سووتاندنی 500 دۆنم پووش و پاوان کەسێک دەستگیر کرا

ئاگرێکی گەورە لە سنووری گوندەکانی (چنارە و باساک)ـی شارۆچکەی بەرزنجە کەوتەوە

ئاڤا نیوز

 

دوێنێ شەو ئاگرێکی گەورە لە سنووری گوندەکانی (چنارە و باساک)ـی شارۆچکەی بەرزنجە کەوتەوە، ئەگەرچی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا، بەڵام زیانی بە 500 دۆنم پووش و پاوان گەیاند، دواتر پۆلیس لەسەر کەوتنەوەی ئاگرەکە کەسێکی دەستگیر کرد.

وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی هاویندا بە دیاریکراوی دوای دروێنەکردن، ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە لە پووش و پاوان زیاد دەکەن، زۆربەیجار هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکان کردنەوەی ئاگرە لە نزیکی ئەو شوێنانە.


لێدوانی فەرمی: عەمید هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیس و دارستانی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەگەرچی شوێنی کەوتنەوەی ئاگرەکە زۆر سەخت بوو، بەڵام بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە بە هاوکاری ژینگەپارێزان و خەڵکی گوندەکە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرەکە نزیکەی 500 دۆنم پووش و پاوان سووتا.

بە وتەی عەمید هێمن کەمەرخان، پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە کەسێکیان دەستگیر کردووە، بەڵام هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و نازانرێ بە چ هۆکارێک ئەو ئاگرەی کردوەتەوە.

 

باکگراوند: شارۆچکەی بەرزنجە، دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، سەربە ناحیەی سرۆچکە لە قەزای سەیدسادق.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ