لە باشترین شوێنی دارەشەکران زەوی بە فەرمانبەران دەدرێت

شەیری بکە لە:
لە باشترین شوێنی دارەشەکران زەوی بە فەرمانبەران دەدرێت

ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەران

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری ناحیەی دارەشەکران بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێن.

چیرۆکی سەرەکی: لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر کە 37 سەرۆکایەتیی شارەوانی قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لەخۆدەگرێت، ڕێکار و ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران تەواو کراوە و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ئەو سنوورە چووەتە بواری جێبەجێکردن.


لێدوانی فەرمی: کامەران حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەشەکران بە ئاڤا ڕاگەیاند: نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری ناحیەی دارەشکران ئامادە کراون، هەزار 750 کەس لە فەرمانبەران و پیشمەرگە و خانەنشینانی ئەو سنوورە ئەمڕۆ بە تیروپشک زەوییان بەسەر دابەشدەکرێت، ژمارەیەک پارچە زەویش بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەن زەوییەکان دانراون.

زانیاریی زیاتر: زەوییەکان کەوتوونەتە باشترین شوێن لە سەر ڕێگای سەرەکی ناحیەکە لە نزیک باڵەخانە بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی دارەشەکران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ