وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئێران ڕوودەدات ئەگەر گفتوگۆ ڕەت بکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 نیسان

ژان نۆیەل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرنسا
ئاڤا نیوز
فەڕەنسا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، ئەگەر ئەو وڵاتە دانوستاندن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەکات: ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕوودەدات.
وێنە گەورەکە: وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانن لە هەوڵەکانی ئێران بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و بە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانیان دەزانن، بەڵام تاران ئەم تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنیا بۆ دابینکردنی وزەیە.
لێدوانی فەرمی: ژان نۆیەل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرنسا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، نابێت هەرگیز ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئەگەر ئێران دانوستاندن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەکات: ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕوودەدات.
زانیاریی زیاتر: ڕوونیشیکردەوە، کاری لە پێشینەیان گەیشتن بە ڕێککەوتنێکە لەگەڵ ئێران کە بۆ هەمیشە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران سنووردار بکات و تەنیا چەند مانگێکیان ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ڕێککەوتنی ساڵی 2015.
باکگراوند: لە ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی زلهێز (چین، ڕووسیا، ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا) ڕێککەوتنێکیان بۆ هەڵگرتنی ژمارەیەک سزا لە بەرامبەر سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەگەڵ تاران ئەنجامدا، بەڵام لە ساڵی 2018 بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە و سزای بەسەر ئێران سەپاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران