
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
تورکیا وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەداتەوە و وڵاتەکەی بە هۆکاری ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست تۆمەتبار دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئەنقەرەی بە دەستوەردان و تێکدانی ئاسایشی سووریا تۆمەتبار کرد و هەڕەشەی تووندی کرد لە هێزەکانی پشتیوانلێکراو لە لایەن تورکیاوە و ڕایگەیاند، مەترسی دروستکردن بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل باجەکەی قورس دەبێت، لە وەڵامدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی ئیسرائیلی دایەوە و حکومەتی ئیسرائیل بە شەڕانگێز و ڕەگەزپەرست ناوزەند دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا حکومەتی ئیسرائیل بە بەردەوامیدان بە سیاسەتی فراوانخوازی داگیرکارییانە تۆمەتبار دەکات ڕایگەیاند: " ئیسرائیل نیگەرانە لە ڕۆڵی ئەرێنیانەی تورکیا لە پێناو بەرپابوونی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و سەرەڕای بوونی ڕێککەوتنی ئاشتی و ئاگربەست، بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان و دەیەوێت ئاسایشی سووریا بشێوێنێت."
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئیسرائیل بە شەڕانگێز و پشتیوان لە تیرۆر تۆمەتبار دەکات و بە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست ناوزەندی دەکات، کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە خاکی سووریا بە ڕێگەچارەی کۆتایهێنان بە کێشە و ناکۆکیەکان دادەنێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران