
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیان، سزاکانی کاتسای ئەمریکا بۆ سەر پێشەسازی بەرگریی تورکیا بە هەڵەیەکی مێژوویی ناودەبات، سەبارەت بە دۆخی سووریاش دەڵێت: سووریا نە سەر بە تورکیایە، نە ئیسرائیل، سووریا موڵکی سوورییەکانە، نامانەوێت هیچ جۆرە شەڕێک لە سووریا هەبێت.
وێنە گەورەکە: هاکان فیدان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەشداری لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ناتۆ لە برۆکسل کرد. لە چوارچێوەی ئەو کۆبوونەوەیەدا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز باسی لە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و تورکیا، پرسی سووریا، داعش و چەند پرسێکی تر کرد.
لێدوانی فەرمی: فیدان سەبارەت بە سزاکانی کاتسا بۆ سەر تورکیا ڕایگەیاند، "هیوادارم ترەمپ چارەسەرێک بدۆزێتەوە و کۆتایی بەو سزایانە بهێنێت کە ساڵانێکە بەسەر پیشەسازی بەرگریی تورکیادا سەپێنراوە.
- "دەبێت سزاکان ڕاستبکرێنەوە، پێموایە بەڕێز ترەمپ دەتوانێت بە تەکنیکەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان و تیمەکەی جۆرێک لە چارەسەر بەرهەمبهێنێت".
- سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، فیدان گوتی: سووریا نە سەر بە تورکیایە نە ئیسرائیل، سووریا موڵکی سوورییەکانە، نامانەوێت هیچ جۆرە شەڕێک لە سووریا هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشە دووبارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکان لە سووریا، توانای حکومەتی نوێ بۆ ڕێگریکردن لە هەڕەشەکانی دوژمنان لە نێویاندا داعش لاواز دەکات.
- تورکیا ئامادەیە بۆ پشتیوانیکردن لە ئاشتەوایی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، بەڵام هەردوولایەن "کەمێک دوورن لە ڕێککەوتن"، هێشتا ڕۆژانە قوربانی دەدرێت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا، فیدان گوتی، ئەوروپا ناتوانێت بە تەنیا ئەو گەرەنتییانە دابین بکات بەبێ پشتیووانی ئەمریکا، بەڵام ڕێگرییەک پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە دەستپێکردنەوەی شەڕەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران