
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، مامەڵەکردن بە هەموو دراوە ئەلیکترۆنییەکان قەدەغە دەکات و "هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت".
وێنە گەورەکە: دوای چەندین سکاڵای هاووڵاتییان و زەرەرمەندبوونیان، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی هەولێر، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، مامەڵەکردن بە هەموو جۆرەکانی دراوی ئەلیکترۆنی و کانزایی (فۆرێكس) و USDT قەدەغەیە و بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێگەپێدراو نین.
ڕاگیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش ئاگاداری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە مامەڵە کردن بە هەموو جۆرەکانی دراوی ئەلیکترۆنی کانزایی و (فۆرێکس) و (USDT) قەدەغەیە، کۆمپانیاکانی فۆرێکس و دراوی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان - عێراق ڕێگەپێدراو نین و مۆڵەتی فەرمییان نییە، بەپێی بڕیار و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی و عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێگەپێدراو نین و هیچ یاسا و ڕێنماییەک نییە بۆ ڕێکخستنی ئەو جۆرە چالاکییانە.
زانیاریی زیاتر: "سەبارەت بەو کۆمپانیانەی لەژێر ناوی جیا جیا کاری فۆڕێکس و کردنەوەی خولی فێربوونی چۆنیەتی مامەڵەکردن و کڕینی دراوی ئەلیکترۆنیی کانزایی ئەنجام دەدەن، نایاسایین و ڕێگەپێدراو نین".
لەلایەکی دیکە: لە ڕاگەیێنراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، "دوای چەندین سکاڵای هاووڵاتییان زەرەرمەندبوونیان لەڕێگەی ئەم کۆمپانیا و بڕۆکەرانە؛ ئەم بەیاننامەیە بڵاودەکەینەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ ئەوەی تووشی زیانی ماددی نەبن، دووربکەنەوە لەو جۆرە مامەڵانە و پارەکانیان بەفیڕۆ نەدەن، بە پڕوپاگەندە و ڕێکلامی کۆمپانیا و بڕۆکەرەکان هەڵنەخەڵەتێن و خۆیان بە دووربگرن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "ئاگاداری گشت کۆمپانیا و بڕۆکەرەکان دەکەینەوە، لە ڕێگەی سۆشیال میدیا ڕێکلام بۆ کاری فۆڕێکس و دراوە کانزاییەکان نەکەن، بەپێچەوانە ڕووبەڕووی لێپێچێنەوەی یاسایی دەبنەوە" ئاسایشی هەولێر وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ