پزیشکیان: خامنەیی ڕێگەی داوە تەنیا دانووستاندنی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 نیسان

مەسعود پزشكیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
دوای ڕێککەوتنی نێوان هەردوو لایەنی ئەمریکی و ئێرانی بۆ ئەنجامدانی دانووستاندن، سەرۆککۆماری ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی دووپاتدەکاتەوە، کە "تەنیا دانووستاندنی ناڕاستەوخۆ ئەنجام دەدەن".
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشكیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، ''علی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێگەی داوە تەنیا دانووستاندنی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتن بکەین، چونکە ئەمریکا جێگەی متمانە نییە، هەر بۆ ئەم مەبەستە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، ڕۆژی شەممە سەردانی عومان دەکات، بەمەبەستی ئەنجامدانی دانووستاندنی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا.''
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی شەممە 12ـی 4ی 2025، لە ئاستی باڵا دیدار و دانووستاندن لە نێوان شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستپێدەکات، بەڵام هەر لایەنێک جۆرە دانووستاندنێکی هەڵبژاردووە، ئەمریکا داوای دانووستاندنی ڕاستەوخۆ دەکات، بەڵام ئێران دانووستاندنی ناڕاستەوخۆ هەڵدەبژێرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ ڕایگەیاندووە، ''ئەگەر گفتۆگۆکان ڕاستەوخۆ نەبێت، ئەوا بەشداری دانووستاندنەکان ناکات و ناچێتە عومان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران