
وێنەی پاشماوەی زبڵ و خاشاکی ناوچەی تانجەڕۆ
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری وزەی یۆنان کۆبوونەتەوە و بڕیاردراوە لەڕووی پسۆڕییەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی ناوچەی تانجەڕۆ.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان، کێشەی چارەسەرکردنی پاشماوەی زبڵ و خاشاک بووەتە گرفتێکی بەرچاو لە پارێزگای سلێمانی چەند ساڵێکە کێشەی ناوچەی تانجەڕۆ هەیە، کە شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی شارەکەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ ستاڤرۆس پاپاستاڤرو، وەزیری وزەی یۆنان کۆبوەتەوە و دەڵێت: باسی کێشەی خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی تانجەڕۆمان کرد. بەڵێنی پێداوین لە ڕووی پسپۆڕییەوە هاوکارمان بێت.
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیواری فەیسبووکەکەی ئەمانەشی نووسیوە:
- وەزیری وزەی یۆنان بەڵێنیدا هانی پسپۆڕان و کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی خۆیان بدات هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن بۆ کارکردن لە بواری وزەی نوێبووەوەدا.
- حکومەتی یۆنان ئەزمونێکی باشی لەگەڵ چارەسەرکردنی پاشماوەی خۆڵ و خاشاک هەیە و ئەوان بەشێوەیەکی زانستی چارەسەری دەکەن، بۆیە وەزیری وزەی یۆنان بەڵێنیداوە لە چارەسەرکردنی کێشەی تانجەڕۆ لەڕووی پسپۆڕییەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانێکە پیسبوونی ئاوی تانجەڕۆ و کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاکێکی زۆر بووەتە سەرچاوەی پیسبوونی ژینگە و ئاوی ناوچەکە و هێشتا چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ نەدۆزراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت