
موحسین پاک نەژاد، وەزیری نەوتی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە لەمیانی سەردانەکەی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە بواری وزە لەگەڵ لایەنی عێراقی واژۆ بکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئەمریکا کۆتایی بە بڕیاری لێخۆشبوونی کڕینی کارەبا و غازی ئێرانی لەلایەن عێراقەوە هێنا، کە پێشتر وەک هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ عێراق دەریکردبوو تاوەکو بتوانێت لەو ڕێگەیەوە پێداویستییەکانی لە کارەبای پێ دابین بکات، پێدەچێت ئەمساڵ بە دیاریکراویش لە وەرزی گەرمادا عێراق ڕووبەڕووی کەمیی کارەبا ببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: موحسین پاک نەژاد، وەزیری نەوتی ئێران پێشتر بە ئاژانسی فەرمی ئێران "ئیرنا"ی ڕایگەیاندبوو، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەزیری نەوتی ئێران لەسەر بانگهێشتی هاوتا عێراقییەکەی سەردانی عێراق دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: موحسین پاک نەژاد ڕایگەیاند: پەیوەندیی و کارلێکێکی باشیان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا هەیە و ئەم هاوکارییە بەتایبەتی لەبواری پیشەسازی نەوت و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی نەوتی نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: بە گوتەی موحسین پاک نەژاد، لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبواری وزەدا واژۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران