پلاندانانی عێراق بۆ ئاڤا: پارەی بژمێرەکان بەگوێرەی گرێبەستەکانیان خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 14 نیسان

بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری - محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، پارەی هەر بژمێرێک بەگوێرەی گرێبەستی واژۆکراو لەگەڵ دەستەی ئامار خەرج دەکرێت و مافەکانیان نافەوتێت، ئەوانەشی مانگێک و چەند ڕۆژێک کاریان کردووە، پارەی ڕۆژەکانیان بەشێوەی پاداشت بۆ خەرج دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ بەشێک لە بژمێرەکان لە هەولێر و سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا کە وەک خۆیان دەڵێن ژمارەیان 20 هەزار کەسە، داوایان کرد مووچەی مانگی دووەم و کۆتایی ماوەی سەرژمێریی ساڵی ڕابردوویان بۆ خەرج بکرێت و وەک دەرچووی دانەمەزراویش، حکومەت دایانبمەزرێنێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، خەرجکردنی پارە بۆ بژمێرەکان بەگوێرەی ئەو گرێبەستە دەبێت کە لەنێوان بژمێرەکان و دەستەی ئامار واژۆکراوە، ئەگەر گرێبەستەکە بۆ دوو مانگ بێت مووچەی دوو مانگەکەیان بۆ خەرج دەکرێت، ئەگەریش ماوەی کارکردنی بژمێرەکە مانگێک و چەند ڕۆژێک بوو، ئەو کات مووچەی مانگەکەی بە تەواوی وەردەگرێت و ئەو ڕۆژانەشی کاریکردووە، وەک پاداشت بۆی خەرج دەکرێت.
- ئێستا سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەن بۆ ئەوانەی مانگێکیان تەواونەکردووە تا بزانرێت چۆن بۆیان چارەسەر بکرێت، ئەویش بەشێوەیەک دەبێت کە شایستەکانیان بەگوێرەی گرێبەستەکە گەرەنتی دەکرێت و مافەکانیان نافەوتێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان