
سەربازانی سوپای پاسداران
ئاڤا نیوز
سوپای پاسداران پێش دەستپێکردنی دووەم خولی دانووستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دووپاتیکردەوە، توانا سەربازییەکانمان هێڵی سوورن.
وێنەگەورەکە: بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دووەم خولی دانووستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان شاندی ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەڕێوەبچێت و پێش دەستپێکردنیشی ئێران دووپاتیکردەوە توانای سەربازیی ئێران هێڵی سوورە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وتەبێژی سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئاسایشی نەتەوەیی، بەرگری و توانا سەربازییەکانی هێڵی سوورە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و لە هیچ بارودۆخێکدا ناتوانرێت باسی لێوە بکرێت.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: ئێران دەیەوێت دانووستانەکانی خوولی دووەم بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بمێننەوە و تەنیا لەسەر پرسی ئەتۆمی و هەڵوەشاندنەوەی سزاکان بێت.
قووڵتر: بڕیار وابوو خولی دووەمی دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت و ئەو وڵاتە ئامادەیی خۆی بۆ پێشوازیکردن لەو دانووستانانە دووپاتکردەوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، دانووستانەکان وەک خولی یەکەم لە مەقەستی پایتەختی عومان بەردەوام دەبن.
ئەمەش بزانە: ئێران نکۆڵی لە هەبوونی چەکی ئەتۆمی دەکات، ئەمریکاش گەشەکردن و پیتاندنی یۆرانیۆم بە مەترسی بۆ سەر خۆی دەزانێت، بە تایبەت کە ئێران بە بڕبڕەی پشتی (بەرەی موقاوەمە) دادەنرێت و لە پاش ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد و گۆڕانکارییەکانی ناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چاویان لەوە بڕیوە و ئامانجی داهاتوو گرووپە چەکدارەکانی ئێران بێت.
باکگراوند: گفتوگۆی ئەتۆمی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە، لە پاش گۆڕانی کابینەی باراک ئۆباما بۆ کۆمارییەکان بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، گفتوگۆی ئەتۆمی پەکخرا و کۆتایی پێهات، لە پاش گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ لەمانگی یەکی ئەمساڵدا و لە مانگی سێ نامەیەکی بۆ ڕێبەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی نارد و هۆشداری ئەوەی دا ئەگەر ئێران بە گفتوگۆی ئەتۆمی ڕازی نەبێت ئەوا باجی قورس دەدەن و ئەمجارە تەنها بە سەپاندنی سزای ئابووری ناوەستن بگرە هەنگاوی سەربازیش دەنێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران