بە وێنە؛ سەرۆک مەسعوود بارزانی سەردانی باوکی ئاڤێستای کرد

شەیری بکە لە:
بە وێنە؛ سەرۆک مەسعوود بارزانی سەردانی باوکی ئاڤێستای کرد

سەرۆک بارزانی سەردانی باوکی مامۆستا ئاڤێستای کرد

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی بۆ هاوخەمی و دڵنەوایی لە دەڤەری بارزان لە نزیک ئەشکەوتی شانەدەر سەردانی باوکی مامۆستا ئاڤێستای کرد و دڵنەوایی دانەوە.

وێنە گەورەکە:
ئەمڕۆ چوارشەممە 16-04-2025، سەرۆک بارزانی، سەردانی باوکی مامۆستا ئاڤێستا و تیمەکانی فریاگوزاری لە دەڤەری بارزان کرد.

 ئەوەی پیویستە بیزانیت:
11 ڕۆژ پێشتر مامۆستا ئاڤێستا یوسف بەرزنجی کەوتە نیو ڕووباری  تەنگاتوور لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر، تاوەکوو ئێستاش  نەدۆزراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی، دەستخۆشیشی لە دانیشتوانی دەڤەرەکە کردووە کە هاتوون بەدەم کەسووکاری ئاڤێستاوە و دڵنەواییان کردووە، سەرۆک بارزانی وتوویەتی، خەڵکی ئەم دەڤەرە هەروا بووە بۆ هاوکاریی و هاوخەمیی و هەرواش دەمێنێتەوە.


 

 

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: