
دیمەنی کۆبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی گەرەنتی بەشداریکردنی هەموو لایەنە سیاسییەکان، کۆنگرەی نیشتیمانیی کورد لە سووریا کە بڕیاربوو سبەی هەینیی 18ـی نیسان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە لە کۆنگرەی نیشتیمانیی کورد لە سووریا داواکارییەکانی کورد لە دەسەڵاتی نوێی دیمەشق و دەستووری داهاتووی وڵاتەکەدا دیاریبکرێن، هاوکات بڕیاریشە دوای کۆنگرە لیژنەیەکی یەکگرتوو بۆ دانوستان بچێتە دیمەشق.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەکە بە میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاند، هۆکاری دواخستنی کۆنگرەی نیشتیمانیی کورد پەیوەندی بە بەشداریی هەندێک لایەنەوە هەبوو، بۆیەش هەوڵەکان بۆ بەستنی کۆنگرەکە لە زووترین کاتدا بەردەوام دەبن ئەویش بەجۆرێک دەبن کە گەرەنتی بەشداریی فراوان و کارای هەموو لایەنەکان بکات.
ئەمەش بزانە: پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) و ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) دوو لایەنی سیاسی سەرەکی ڕۆژئاوای کوردستانن، ئەنەکەسە تێبینی لەسەر ناو و چۆنییەتی ئامادەکارییەکانی تایبەت بە کۆنگرەکە هەبوو و بەوهۆیەش بڕیاری بەشداریکردنی نەدابوو، ئەوەش بە هۆکارێک بۆ دواخستنی کۆنگرەکە دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت