
کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی میری قەتەر، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە .
وێنە گەورەکە: سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ 17-4-2025 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێکی خێرا دەگاتە قەتەر لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبووەوە.
ڕاگەیاندنی فەرمی: ئەو سەرچاوەی نزیک لە حکومەت ڕایگەیاندووە: لەمیانی دیدارەکەدا سوودانی ئاماژەی بەوە کردووە کە عێراق جەخت لەسەر گرنگی هەنگاوەکانی حکومەتی نوێی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش دەکاتەوە.
- هاوکات لەکۆبوونەوەکەدا سوودانی داوای لەشەرع کردووە پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر، پاراستنی پێکهاتەکان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ئایینی و نەتەوەیی لە سووریا و پاراستنی پیرۆزییەکان و شوێنەکانی عیبادەت دەستەبەر بکرێت.
- هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە هەردوولا لەسەر پەرەسەندنی پەیوەندییەکان و دامەزراندنی میکانیزمی هاوکاری کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بۆ ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا ڕێککەوتوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا لە سەرچاوەیەکی تایبەت زانیویەتی، کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەی نێوان سوودانی و شەرع و میری قەتەر ئەمڕۆ نەبووە بەڵکوو دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا بووە، بەڵام میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ بەفەرمی بڵاویانکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە