
دیمەنێک لە دەریاچەی دوکان
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە ئەو بڕە ئاوەی كە لەنێو بەنداوە گەورە و بچووكەكانی هەرێمی كوردستان هەیە بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و دەڵێت، بەشی پێویستییەكان دەکات و بۆ هاوین و پایزی داهاتوو مسۆگەرە.
وێنە گەورەكە: لە هەرێمی كوردستان سێ بەنداوی سەرەكی و گەورە و چەند بەنداوێكی مامناوەند و بچووك هەن، ئەمە جگە لە چەند پۆندێك لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان كە لە ڕێگەیانەوە بڕی پێویست ئاو بۆ خواردنەوە و كشتوكاڵ هەڵدەگیرێت، هاوكات سوودیشیان بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لێ وەردەگیرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە پلانیدایە 12 بەنداوی دیكە دروست بكات.
لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمساڵ ساڵێكی كەمباران بووە، تەنانەت بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمتر لە %50 باران باریوە، ئەم بارانەی بەم دواییەش باریوە هێشتا وەك پێویست نییە، بەڵام ئەو بڕە بەفرەی كە باریوە وردە وردە دەتوێتەوە و دەبێتە ئاو و دەڕژێنە نێو بەنداوەكان.
- ئەو بەنداوانەی لە هەرێمی كوردستان هەن وەك پێویست ئاویان تێدایە، بەڵام بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ناكرێن، چونكە بارانێكی زۆر باری تەنانەت لافاویش دروست بوو و ئاوێكی زۆر لە بەنداوەكان كۆبووەوە.
- بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، دوو گرنگترین بەنداون لە هەرێمی كوردستان هەم بۆ دابینكردنی كارەبا هەم بۆ ئاوی خواردنەوە. هاوكات بۆ كشتوكاڵكاریش سوودی زۆریان هەیە و سوودەكەی بەر ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقیش دەگات، دڵنایی دەدەمە هاووڵاتیان كە بۆ هاوین و پایزی داهاتوو ئەو دوو بەنداوە ئاوی پێویستیان تێدا مسۆگەرە.
- بەنداوی دهۆكیش هەرچەندە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاوەكەی زۆر كەمترە و 80%ی ساڵی ڕابردوو ئاوی تێدایە، بەڵام بەشی پێویستییەكان دەكات، بەنداوە بچووكەكانیش هەندێكیان سەرڕێژ بوون ئەوانی دیكەش لە سەرووی 60% ئاویان تێدایە، دانیشتووانی هەموو ئەو ناوچانەی كە دەكەونە چواردەوری بەنداوە بچووكەكانیش دڵنیا دەكەینەوە كە ئاوی پێویستیان تێدایە و بەشی پێویستییەكانیان دەكات.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات