
گرافیک، بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە شاری کەرکووک تۆمارکرا. بەمەش ژمارەی تووشبووان بەو نەخۆشییە لە شارەکە گەیشتە پێنج کەس.
وێنە گەورەکە: چەندین تووشبووی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق تۆمارکراون کە بەشێکیان گیانیان لەدەست داوە. هاوکات لەماوەی سێ ڕۆژدا لە شاری کەرکووک دوو کەس بەهۆی بەهۆی پەتاکەوە گیان لەدەستداوە. ئەمڕۆش تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە شارەکە ڕاگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە تەندروستیی کەرکوک بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ئازادیی فێرکاریی شاری کەرکووك تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا و گومان لە چوار کەسی دیکەش دەکرێت هەڵگری نەخۆشییەکە بن.
زانیاریی زیاتر: ئێستا کۆی گشتیی تووشبووەکان بە تای خوێنبەربوون پێنج کەسە و دوانیان گیانیان لەدەست داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی مەترسیدارە، لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بڵاوبووەتەوە، لەلایەن ئاژەڵی توشبوو یان گۆشتەکەیەوە دەگوازرێتەوە، هاوکات لەلایەن گەنەوە دەگوازرێتەوە و، تووشی مانگا و مەڕ و ئاژەڵەکانی دیکەش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ بەهۆی گەرماوە زیاتر لە هەزار پوورەی هەنگ لهناودەچن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئەم خواردنەوانەی بەیانییانەوە شەکری خوێنت هاوسەنگ بکە
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- تەندروستی
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات