
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی شاندی ئیمرالی
ئاڤا نیوز
شاندی ئیمرالی بۆ چوارەم جار، سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە)یان كرد و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان ئاشكرا كرد. کە لە کۆبوونەوەکە ئۆجەلان داوای کردووە کاری زیاتر لەسەر پڕۆسەری ئاشتی بکەن.
وێنە گەورەکە: دوای دەیان ساڵ شەڕی پەکەکە و تورکیا ئێستا دەرفەتێک بۆ ئاشتی ڕەخساوە و پەکەکەش لەسەر داوای ئۆجەلان ڕازی بووە بە چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە بەڵام بە مەرج.
لێدوانی فەرمی: پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
٠ لەگەڵ فایک ئۆزگور وەک شاندی ئیمرالی چووینە زیندانی ئیمرالی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو كۆبووینەوە و كۆبوونەوەكەمان بەرهەمدار بوو.
٠ ئۆجهلان نامەیەکی بۆ سڕی سوورەیا ئۆندەر ناردووە و تێیدا هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازێت، بهو پێیهی کاری زۆری بۆ پرۆسەی ئاشتیی کردووە، هەوڵەکانی بەرز نرخاند.
زانیاریی زیاتر: لە نامەكەی ئۆجەلان بۆ سڕی سوورەیا ئۆندەردا هاتووە" داوای زوو چاكبوونەوەی بۆ دەخوازم، سوپاسی ئەوانە دەكەم كە لە نزیكەوە چاودێریی و بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستیی دەكەن، لە ڕابردوودا كاری جددیمان كردووە بۆ پرۆسەی ئاشتی، كەسێكی یەكجار ئازیزە و كاری زۆر جددی كردووە بۆ پرۆسەی ئاشتی، ئۆندەر لە شەقام و پەرلەمان كاری بۆ پرسی كورد كردووە، كەسایەتییەكی ئاشتیخوازە و دژی دووبەرەكییە.
باکگراوند: ڕێککەوتی 10-4ـی 2025 شاندی دەم پارتی دوای 13 ساڵ بۆ یەکەمجار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری کۆبوونەوە، ئەمە بە کۆبوونەوەیەکی مێژوویی و گرنگ ناودەبرێت، چاوەڕێ دەکرێت دوای ئەم کۆبوونەوەیە گۆڕانکاری گەورە و خێرا لە پرۆسەی ئاشتی ڕووبدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە