
گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە ماوەی کاتژمێرێکدا هەشت بوومەلەرزە بەسەر یەکەوە شاری ئیستەنبووڵی تورکیای هەژاند، بەهێزترینیان بە گوڕی 6.2 بوو کە بەتەواوی هەستی پێکرا، تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 12.49ـی نیوەڕۆ، هەشت بوومەلەرزە بەسەریەکەوە شاری ئیستەنبووڵی هەژاند، سەنتەری بوومەلەرزەکە لە مەڕمەڕە بووە کە بە گوڕی 6.2 بوو، هەموو خەڵکی ناوچەکە و شارەکانی دەوروبەری هەستییان پێکرد.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ جەژنی منداڵان بوو لە تورکیا، زۆربەی خێزانەکان لە ماڵ نەبوون و منداڵەکانیان بۆ دەرەوە بردووە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ نەبوونی زیانی گیانی.
لێدوانە فەرمییەکان:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا: هیوای سەلامەتی بۆ هاووڵاتییانی ئیستەنبووڵ دەخوازین. ئافاد و وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان، چاودێری دۆخەکە دەکەن.
عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا: بۆ ڕێککاری خۆپارێزی مەچنە ناو ماڵ و باڵەخانەکان، تەلەفۆن بەکارمەهێنن، تەنیا لە ڕێگەی نامەوە قسە لەگەڵ یەک بکەن. ئەم شەش کاتژمێرە بۆ ئێمە گرنگە خۆتان بپارێزن.
ئافاد بۆ بوومەلەرزە: هێڵەکانی تەلەفۆن بەکارمەهێنن تاوەکو شەش کاتژمێری دیکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شارەزایان هۆشداریان داوە لەوەی ئەمساڵ تورکیا مەترسی تسۆنامی لێدەکرێت، هەر بۆیە ڕوودانی بوومەلەرزەکەی ئەمرۆ ترسێکی زۆری لە دڵی خەڵکی دروست کردووە، هاووڵاتییان لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران