ئاڤا نیوز
بەشێکی نەخۆشخانە تایبەتەکان زیادەڕەوی لە وەرگرتنی پارە لە نەخۆش دەکەن و زیاتر لەوەی لەسەری ڕێککەوتوون لێیان وەردەگرن، وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت هەر نەخۆشخانەیەک زیادەڕۆیی لە نرخ بکات سزای تووندی دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ نرخی چارەسەری نەخۆش، نەشتەرگەری و خزمەتگوزاری نەخۆشخانە تایبەتەکان لە شاری هەولێر کردووە، دەرکەوتووە بەشێکی نەخۆشخانەکان خەڵک دەڕووتێننەوە و بە نایاسایی پارەی زیاتریان لێ وەردەگرن.
کێشەکە چییە؟ هاونیشتمانییەک کە هاوژینەکەی منداڵی بووە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکان نەشتەرگری بۆ کردووە، بێ ئەوەی ناوی خۆی بهێنێت و ڕێگە بدات ڕووخساری دەربچێت، قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت: سەرەتا بە 600 هەزار دینار ڕیککەوتین، بەڵام ملیۆنێکیان لێسەندم.
وەکو ئەو هاونیشتمانییە دەیگێڕێتەوە، لە هەندێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان، لە ژووری نەخۆش هیچ خزمەتگوزارییەک نییە، بووتڵێک ئاو دەستناکەوێت، یان جلوبەرگی ژووری نەشتەرگەری تەنانەت بۆ پزیشکیش دەبێت خۆت لە دەرەوە بیکڕیت.
هاونیشتمانییەکە باسی ئەو پارەیەش دەکات کە وەک بیمە (تەئمینات) لە نەخۆشخانەکان دایدەنێیت وەکو خۆی وەری ناگریتەوە، ئەو خۆی هەر لەو نەخۆشخانەیەی باسی دەکات بڕی 80 هەزار دیناری داناوە کەچی تەنیا 50 هەزاریان داوەتەوە. باسی ئەوەش دەکات خزمێکی خۆیان 100 هەزار دیناری داناوە و تەنیا 15 هەزار دیناری وەرگرتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرکار سوورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئاڤا دەڵێت: "ئەگەر بزانین هەر نەخۆشخانەیەک زیادەڕۆیی لە نرخ بکات، یان پارەی زیاتر لە نەخۆش وەربگرێت بەتووندی سزای دەدەین".
سەرکار سورچی دەشڵێت: "هەر کەموکوڕییەکیش لە نەخۆشخانە تایبەتییەکان لەلایەن هاونیشتمانیان و نەخۆش هەستی پێ کرا، دەرگای وەزارەتی تەندروستی کراوەیە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەریان، تاوەکو ئێمە بتوانین بەدوای ڕاستی ودروستی بابەتەکە بڕۆین و نەخۆشخانەکە سزا بدەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- تەندروستی
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئەم خواردنەوانەی بەیانییانەوە شەکری خوێنت هاوسەنگ بکە
- تەندروستی
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- تەندروستی
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات