
سڕی سورەیا ئۆندار
ئاڤا نیوز
د. ئێرتان ساغباش، پزیشکەکەی سڕی سورەیا ئۆندار، گەیشتنی دۆخی تەندروستی ئۆندار بە ئەمڕۆ وەک موعجیزەک ناودەبات و دەڵێت: ئۆندار بەبێ ئەوەی هیچ دەرمانێکی خەوتن وەربگرێت، خەوتووە و هیچ خەبەری نابێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی 10 ڕۆژە ئۆندار لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە ژووری چاودێری چڕدایە، ڕۆژانە پزیشکەکان ڕاپۆرت لەسەر دۆخی تەندروستی ئۆندار دەدەن و دەڵێن: هێشتا قۆناغی مەترسی تێنەپەڕاندووە".
لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئێرتان ساغباش، پزیشکەکەی ئۆندار ڕایگەیاند، ئۆندار بەبێ ئەوەی هیچ دەرمانێکی خەوتن وەربگرێت، خەوتووە و هیچ خەبەری نابێتەوە، ئینشاڵڵا هۆکاری ئەمە" ئەو ئەستووریە بێت کە لەسەری دروست بووە"، لەوانەیە ئۆکسجینی پێویست بە مێشکی نەگات، بەڵام ناتوانین لەم دۆخەدا هیچ ناوێک لەمە بنێین، گەیشتنی دۆخی تەندروستی ئۆندار بەوەی ئەمڕۆ تێدایە، موعجیزەیە، هەوڵ دەدەین ئەو موعجیزەیە بکەینە ڕاستی، هیوامان هەیە، بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئۆندار ئەگەرێکی کەمیشی هەبێت، ئێمە هیوامان هەیە".
چی ڕوودەدات: سڕی سورەیا ئۆندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە 15ی نیسان تووشی پچرانی دەماری دڵ بوو، بۆ ماوەی 12 کاتژمێر نەشتەرگەری بۆ کرا، تاوەکو ئەمرۆ لە ژووری چاودێری چڕ دەرنەهێنراوە و چاوی نەکردووەتەوە، بەڵام پزیشکەکان هیوایان بە چاکبوونەوەی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران